٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاڵەبانی: ماف دەسەنرێ و نادرێ.. كەركووكیه‌كان گووتیان سەربەخۆییمان دەوێ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە ڕۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ـدا، كوردستانیان بە تێكڕا بەرەو سندووقەكانی دەنگدان ڕۆیشتن و دەنگیان بۆ مافێكی ڕەوای خۆیان دا كە گشتپرسی بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش دەڵێت %٨٣ـی خەڵكی كەركووك دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ مافە ڕەواكەی خۆیان، كە ١٠٠ ساڵە لە ئامێزی كوردستانی دایك دەرھێنراوە.

زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان ٢٥ـی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ كاریان بۆ گشتپرسیی باشووری كوردستان كرد لە تەواوی ناوچەكانی دەرەوەی كوردستان، ئەوە بوو كوردستانیان سەدا ٩٢.٧% دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان بە ڕابەرایەتیی سەرۆك مەسعوود بارزانی، كە دەنگدانێكی شەرعی بوو و تا ئێستاش كارتێكی ساز و ئامادەكراوە جا ھەر كاتێك ڕابكێشرێت، ھەروەھا ئەگەری دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردستانی زوو یان درەنگ ھەر مومكینە".

پەیوەست بەم بابەتە، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ڕێبوار تاڵەبانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەین لە یادكردنەوەی ڕۆژێكی مێژوویی پیرۆز كە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ بوو، چونكە ١٠٠ ساڵە دەسەڵاتدارانی حكوومەتی عێراق مافی كورد پێشێل دەكەن و تەنانەت مافە سەرەتاییەكانیشمان بە تەواوی پێنادەن، بۆیە كورد ھەوڵی دا مافی خۆی بە دەست بھێنێت، چونكە ماف دەسەنرێ و نادرێ، ئەوە بوو لە ڕۆژێكی مێژووییدا سەرجەم گەلی كورد لە باشووری كوردستان و ھەموو پارێزگاكان بە ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستانیشەوە، لە ڕێفراندۆمێكی ئازادانەدا دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا، ئەوە بوو دەنگێكی باشی بەدەست ھێنا و لە ھزری گەلی كوردستانیانیشدا بە ڕۆژێكی مێژوویی دادەنرێت لەسەر ئاستی ھەر چوار پارچەی كوردستان."

ناوبراو گوتیشی: "وەك كەركووكییەك و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بەشدار بووین و ئاھەنگێكی گەورەمان گێڕا و لە كەركووك ٨٣%ـی دەنگەكانی بەدەست ھێنا، كوردەكان پاڵپشت بوون و بە خۆشحاڵییەوە چوون بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بە بەڵێ دا بۆ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی، كە شارێكە ١٠٠ ساڵە ستەمی لێ دەكرێت و لە ئامێزی كوردستانی دایك دەرهێنراوە، بۆیە دیوی ڕاستەقینەی خۆیان و ناخی خۆیان بۆ ھەموو جیھان و عێراق و دەوروبەرەكەی و وڵاتان نیشان دا، كە بە ڵێ سەربەخۆییمان دەوێ، بەداخەوە حكوومەتی عێڕاق ڕێگەی نەدەدا كەركووك بەشداری لە ڕاپرسیدا بكات و دژایەتیی زۆری ڕێفراندۆم كرا، بەڵام خۆشبەختانە ئەنجام درا و بەرهەمی باشیشی ھەبوو."

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار