برین تەحسین بەگ: شنگال ئێستا بووەتە شوێنی ناکۆکی و موخابەراتی هێز و وڵاتانی جیهان

دهۆک -KDP.info- کوڕی میر تەحسین بەگ، میری کوچکردووی ئێزدییان دەڵێت، ناکۆکییەکانی شنگال گەیشتوونەتە ڕادەیەک ئێزدییەکان ناتوانن بەرگەی بگرن و پیویستە لەسەر ئاستی دنیا چارەسەری بۆ بکرێت.
برین تەحسین بەگ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ڕەوشی شنگال زۆر مەترسیدارە و خەڵکەکەیشی ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بۆیە ڕەوشەکە لەدەست دەرچووە و بووەتە شوێنی موخابەراتی وڵاتان و هەر لایەنێک بۆ خۆی ڕاکێشاوە."
ناوبراو دەشڵێ: "لەبارەی شنگالەوە ئێمە دوامان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە دەبێ لیکتێگەیشتنێکیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی شنگال، چونکە ئێزدییان لە ڕەوشی مەترسیداری لەنێوچووندان."
گوتیشی: "قسەمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی شنگال و ئێزدییان، داوشمان لە وڵاتانی دنیا کردووە هاوکار بن لە پرسی ئێزدییاندا، بۆ ئەوەی ئێزدی زیاتر هەست بە ئارامی بکەن."
کــاروان بــاعەدری




