٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوا ده‌كرێت ڕۆژی ریفراندۆم بە رۆژی نیشتیمانی دیاری بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەیلوول لە شاری ھەولێر دووەم ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرز رابگیرێت و، سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستانیش داوا دەکات رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بکرێتە رۆژی نیشتیمانی گەلی کوردستان.

نێچیرڤان کەلاری، سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "رۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئەیلوول، یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە شاری ھەولێر و لەژێر ناوی (ریفراندۆم سپێدەی سەربەخۆیی گەلێک)، ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرز ڕادەگرێت و، مەڕاسیمێک بەڕێوەدەچێت، کە تێدا ژمارەیەک کەسایەتی سیاسیی دیار بەشدار دەبن و چەندین چالاکی لە خۆ دەگرێت.

سکرتێری یەکێتی قوتابیان گوتیشی: "یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەرکی ھەموومانە کە بەرز رایبگرین، لەبەرئەوەی لە رۆژی ٢٥ی ئەیلوولدا گەلی کوردستان بڕیاری خۆیاندا، بۆیه‌ پێویستە ساڵانە ئەو یادە ببێتە کەلتوورێک".

نێچیرڤان کەلاری داوای لە پەرلەمانی کوردستان کرد، کە رۆژی ٢٥ی ئەیلوول بە رۆژی نیشتیمانی دیاری بکرێت، تا ئەو رۆژەی دەگەینە ئامانجی سەربەخۆیی خۆمان، کە دڵنیاین رۆژێکی گەش چاوەڕێمان دەکات و میللەتی ئێمە بە مافەکانمان شاد دەبیت،  چونکە ریفراندۆم ھەتا کورد و دنیا ھەیە ھەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار