٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا محەمەد رەزگەیی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەلا محەمەد رەزگەیی)

  بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر،  خوالێخۆشبوو (محەمەد قادر حەمەد) ناسراو بە (مەلا محەمەد رەزگەیی)مان بیست.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

 

انا لله وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار