هەولێر.. لە سبەینێوە 22 پڕۆژە دەكەونە واری جێبەجێكردنەوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە 22 پڕۆژەی رێگاوبان لە سنووری شاری هەولێر دەكەونە واری جێبەجێكردنەوە.
ئەندازیار دڵشاد عیمادەدین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، لە سبەینێوە 22 پڕۆژە بە گوژمەی 10 ملیار دیناری عێراقی لە سێكتەری رێگاوباندا كاریان تێدا دەكرێت.
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر گوتیشی، پڕۆژەكان تەندەرینیان بۆ كراوە و دەبێت لە ماوەی 70 رۆژدا تەواو بكرێن، كە بەشێكی زۆری پڕۆژەكانیش تایبەتن بە رێگا سەرەكییەكان هەر لە حاجی ئۆمەرانەوە تاوەكو مەخموور.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، بە گوێرەی ئەو پڕۆژانە، گرفتی سەرجەم رێگا سەرەكییەكان چارەسەر دەكرێت لە تاسە و نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێن، كە پێشتر گرفتیان بۆ هاووڵاتیان دروست كردبوو.
هێدی كاكەیی




