مونا قەهوەچی: لەم حەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لەسەر پڕۆژەی چاکسازی دەدات
_(3)__2019_09_22_h16m23s9__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- سكرتێری په‌رله‌مان باس له پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌كات و پێی وایه په‌رله‌مان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پرۆژه‌یه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه.
پرۆژه‌ی چاكسازی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی نه‌هێنا و بڕیاره دوای ده‌ستكاریكردنی له لایەن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانەوە دووباره ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێتەوە بۆ ئەوە ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هه‌ركاتێك پرۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا ئێمه‌ش ده‌ست ده‌كه‌ین به كاركردن تێیدا".
گوتیشی: "داوامان كردووه به هه‌ماهه‌نگیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ئه‌و پرۆژەیە ئاماده بكرێت، له‌م حه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و له‌وێ بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه ده‌درێت".
کارزان هەورامی




