٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا ئیبراهیم ئاكۆیی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی مستەفا ئیبراهیم ئاكۆیی

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (مستەفا ئیبراهیم ئاكۆیی)مان پێگەیشت.

هاوبەشی خەممان بە خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان رادەگەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان دەكەین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

انالله و انا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار