٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتییه‌كه‌ ده‌كات.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم. یەکێتی زانایان کە لە 21 ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانیی نەمر دامەزرا، رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی، جێدەستیان دیارە".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یداهیوایخواستووه‌، ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەرێکی تر لە پێناوی پشتگیریکردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەکان.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ،

بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم. 

یەکێتی زانایان کە لە 21ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانیی نەمر دامەزرا، رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی، جێدەستیان دیارە. 

هیوادارم ئەم ساڵیادەتان ببێتە هاندەرێکی تر لە پێناوی پشتگیریکردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەکان .

 

مەسروور بارزانی 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 

2019/9/21

هەواڵی پەیوەندیدار