٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری کەربەلا دەکات .

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە تووندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2019/9/20 بە هۆی بۆمبێکی چێنراو بە ئوتومبێلێکی گواستنەوەی گشتی لە دەروازەی شاری کەربەلا ئەنجامدرا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوازدە هاووڵاتی و برینداربوونی پێنجی دیکەش .

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ” بە تووندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین و هاوخەمیش لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان رادەگەیەنین. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین “.

هەواڵی پەیوەندیدار