٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی كوردستان و بەلجیكا ڕێككەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر -KDP.info- گوتەبێژی یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حەفتەی داهاتوو شاندێكی یەكێتییەكەیان سەردانی بەلجیكا دەكات و ڕێككەوتننامەیەك لە بواری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژۆ دەكەن.

 

كاروان سوورچی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "رۆژی 23ی ئەم مانگە شاندێكی یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتییەكە، سەردانی بەلیجكا دەكات و لە هەمان ڕۆژدا دیدارێكی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی كوردستان و بەلیجكا بەڕێوە دەچێت".

 

سوورچی ئاماژەی بەوەش دا: "دواتر ڕێككەوتنێكی لێكتێگەیشتن لە بواری بازرگانیدا لەگەڵ ژووری بازرگانیی شاری ئەنتویرپ، كە شارێكی بازرگانیی بەلجیكایە و زیاتر لە 65%ی ئابووریی بەلجیكا پێك دەهێنێت، واژۆ دەكرێت بە مەبەستی هاندانی بازرگانانی ئەو وڵاتە، بۆ ئەوەی لە كوردستان وەبەرهێنان بكەن و پەرە بە كاری بازرگانی بدەن".

 

هێدی كاكەیی

هەواڵی پەیوەندیدار