٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنسووڵی هیندستان بۆ KDP: ئاستی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان فـراوانتر دەكه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كۆنسووڵی گشتیی هیندستان، بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ هەرێم و كوردستانیش بە نموونەیەكی پێشكەوتوو و ئـارام وەسف دەكات لە ناوچەكەدا. دەشڵێ، هیندستان ئاستی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كورستاندا فـراوانتر دەكات.

چاندرا مۆڵی، كۆنسووڵی گشتیی وڵاتی هیندستان لە هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هەرێمی كورستان پێگەیەكی بەهێـزی لە ناوچەكەدا هەیە لە رووی سەقامگیریی سیاسی و شارستانیەت و گەشەی ئابووری، كە ناوچەیەكی بەپیـت و دەوڵەمەندە، وڵاتی هیندستانیش بە گرینگییەوە دەڕوانێتە ئاستی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە رووی ئابووری و بازرگانییەوە، كە ئاڵۆگۆڕی باش هەیە و ژمارەیەكی بەرچاو لە كۆمپانیا هیندییەكان و هاووڵاتیانی هیندی لە هەرێمی كورستان كار دەكەن، ئەمەش نیشانەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە.

كۆنسووڵی گشتیی هیندستان گوتیشی: "هاووڵاتیانی ئێمە لە هەرێمی كوردستان بە ئاسوودەیی دەژین و خاوەنی كارن، خۆشبەختانە تا ئێستا گرفتێك بۆ هاووڵاتیان مان دروست نەبووە، كە ماوەی چەند ساڵێكە لە هەرێم دەژین، بەراوردیش بە خواروو و ناوەڕاستی عێراق، لێرە بابەتەكە جیاوازترە، سەقامگیریی سیاسی و ئارامی و ئاشتی و پێكەوەژیان بوونى هەیە، هەر ئەمەش وای كردووە هاووڵاتیان زیارتر روو لە هەرێم بكەن و وڵاتەكەشمان پەیكەری "مەهاتمای غاندی" لە هەولێر دابنێت، كە سیمبوولی ئاشتی و پێكەوەژیانە".

چاندرا مۆڵی، هەروەها ئاماژەی دا، لە پەراوێزی سەردانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان بۆ كاروباری پەرمان، دیداری گرینگیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجام داوە و پاڵپشتی و پشتوانیی خۆیان بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە، وەك خۆشی گوتی، ئەوان ئامادەییان نیشان داوە بۆ بەهێزكردن و هەمەچەشنكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا.

 

هـۆزان سەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار