٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەسیبە گەردی: خوێندنی باڵا وەڵامی نووسراوەكانی پەرلەمانی نەداوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- چەند رۆژێك بۆ دەستپێكردنی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكانی ھەرێمی كوردستان ماوە و ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی قوتابیان و پێشبینیشی كرد بۆ ساڵی ئایندە خەرج بكرێت.

حەسیبە گەردی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە سەرەتای دەستبەكاربوونمان لە خولی ئێستای پەرلەمان، ھەوڵەكانمان چڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی دەرماڵەی مانگانەی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكانی ھەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە و چەندین داواكاریی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و لایەنە پەیوەندارەكانی دیكەی حكوومەت كراون بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی قوتابیان".

ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە دەشڵێت: "بەداخەوە تا ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەڵامی نووسراوەكانی ئێمەی نەداوەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە لە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن نزیك دەبینەوە".

گەردی روونیشی كردەوە: "ھەوڵەكانی پەرلەمان بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی مانگانەی قوتابیان بەردەوامی ھەیە و بڕیارە ھەوڵەكان چڕتر بكەینەوە بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێك و حكوومەت دەرماڵە خەرج بكات، قوتابیانی كوردستانیش دڵنیا دەكەینەوە ئەمساڵیش ئەگەر سەری نەگرت، بۆ ساڵی ئایندە دەرماڵەكانیان بۆ دەگەڕێنینەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار