٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/٩/١٨ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پششتیوانی لە یەک نزیکبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی فیدرال دەکات . گوتیشی هەست دەکەین پێشکەوتن لە پرۆسەی گفتوگۆکاندا هەیە .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە کە لە سەر چەند ئاستێک گقتوگۆ لە گەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامە و چەندین بژاردەشمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خستووەتەڕوو بە شێوەیەک کە دەستوور بنەمای سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار