سەرۆکوەزیران، خالید شوانی بۆ بهڕێوبردنی دۆسیهی دانوستانی نێوان ههولێر و بهغدا راسپارد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بڕیاریدا بە راسپاردنی خالید سەعید سەلام شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیڕاقی فیدراڵ لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران کە نەویست ناوی ببرێت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەکلیفکردنی بەڕێز (خالید سەعید سەلام شوانی) وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیڕاقی فیدراڵ لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی بەڕێزان سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران. ئەم فەرمانە لە بەرواری دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.




