بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە مه‌حمود عیسا جاف دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز مه‌حمود عیسا جاف
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه(كۆچه‌ر)ـی كوڕتان و یه‌كێك له كارمه‌نده دڵسۆزه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، مان پێگه‌یشت.
خوالێخۆشبوو(كۆچه‌ر مه‌حمود عیسا جاف) كادیرێكی دڵسۆز و چالاكی پێشووتری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بوو، دواتر وه‌ك كارمه‌ندێك له‌خزمه‌تی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوخه‌می بۆ ئێوه و خزم و دۆستان و هاوكارانی خوالێخۆشبوو له ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌رده‌بڕین.
خودای گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انالله و انا الیە را‌جعون




