پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەلی زێوەیی

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەلی زێوەیی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (عەلی مەحموود) ناسراو بە (زێوەیی)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەكەتان و خزم و دۆستانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انالله و انا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




