٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پێنجشەممە محەمەد حەلبووسی سەردانی ھەولێر ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دوای سەردانی سەرۆككۆماری عێراق بۆ ھەولێر، بڕیارە سبەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش سەردانی ھەولێر بكات و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆببێتەوە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەردانی ھەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، بڕیارە لە سەردانەكەیدا بۆ ھەولێر، حەلبووسی لەگەڵ سەرۆك بارزانی و ھەریەك لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی كۆببێتەوە.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرێز مسروور بارزانی سەردانی پارێزگای دھۆك دەكەن و بەشداری لە ئاھەنگی زانكۆی ئەمەریكی دەكەن.

رۆژی سێشەممە ١٧-٩-٢٠١٩، بەرھەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق بە یاوەریی فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی كۆبووەوە.

 

ھەڵكەوت محەمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار