بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حەسەن و عەزیز كوێخا رەسووڵ دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان حەسەن كوێخا رەسووڵ و عەزیز كوێخا رەسووڵ
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە رەسووڵ ئەحمەد) دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەكەتان و خزم و دۆستانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انالله و انا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




