سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هیندى كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختى له خواستى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هیندستان كرده‌وه و ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/9/2019 له هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رلەمان و شاندێكی یاوەری، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی قۆناغی ڕابردوو و ئێستای ناوچه‌كه، دۆخی ده‌ستی كاری هیندی له هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بوونی ژینگه و یاسای له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش كرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ده‌هاران پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كرد و سڵاوی به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستانی پێگه‌یاند، هه‌روه‌ها پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ قوربانیدانی گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی گرنگیی بوونی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستان، كاری هاوبه‌ش بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر، دیاریكردنی بواره‌كانی كاری هاوبه‌ش له كه‌رته جیاوازه‌كاندا، دۆخی ده‌ستی كاری هندی و هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بۆیان، هه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری غاندی له پاركی (شه‌هید سامی عەبدولڕەحمان) له هه‌ولێر، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




