پارێزگاری نوێی هەولێر دەستبەکار بوو

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری نوێی هەولێر، فرسەت سۆفی، لە رێوڕەسمێکدا دەستی بەکارەکانی کرد.
لە سەرەتای رێوڕەسمەکە، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کاک نەوزاد وەکو ئەندازیارێک لە هەر شوێنێک کاری کردبێت جێ پەنجەی دیار بووە و هیوادارم لە ئەرکە نوێیەکەی سەرکەوتوو بێت".
راشیگەیاند: "پیرۆزبایی لە د. فرسەت دەکەم، وەکو کادیرێکی ئەکادیمی و ئیداریی هەولێر دەست بەکارەکانی دەکات".
ئاماژەی بەوەشدا: "فرسەت لە ناوخەڵک هاتووە و دەتوانێت لە ئێش و ئازاری خەڵک تێبگات".
لای خۆیەوە نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هەولێر گووتی: "هیوادارم هەموو یەکە ئیدارییەکان پاڵپشتی تەواوی د. فرسەت سۆفی بکەن کە بە هەستێکی نیشتیمانپەروەرانە کارەکانی دەکات".
خێڵان بهختیار




