٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داکۆکی لە پێکەوە ژیان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شەستەکانی سەدەی رابردوو، رژێمی بەعس تاوانێکی گەورەی لە گوندی سۆریای سەر بە پارێزگای دھۆک ئەنجامدا کە لە ئاکامدا دەیان هاووڵاتی سڤیلی مەسیحی کلدانی ئاشوری سریانی و موسڵمان بونە قوربانی.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەم تاوانە قێزەوەنە سەرکۆنە دەکات و، داکۆکی لە چەسپاندنی بەهاكانی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی لە ھەرێمی کوردستان دەکات لە پێناو دادپەروەری ویەکسانی گشت هاوڵاتیان.

سڵاو ودروود بۆ گیانی هەموو شەهیدانی کوردستان

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار