٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە شاندێکى پەرلەمانى لوبنان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز تەیموور جونبڵات سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری، دۆخ و پرۆسەى سیاسى لە لوبنان، پەیوەندییەکانى هەولێر ــ بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆر لە وڵاتانى ناوچەکە و گرنگیى ڕووبەڕووبوونەوەى بیرى تیرۆر و توندڕەوییان تاتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019 لە هەولێر بەڕێوە چوو، هەردوولا کار و پرۆژەکانى وەبەرهێنەرانى لوبنانى و دۆخى ڕەوەندى لوبنانییان لە هەرێمى کوردستان خستە بەر باس و جەختیان لە برەودان بە پەیوندییەکان هەرێمى کوردستان و لوبنان کردەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار