٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی كوردستان و ڕووسیا یادداشتێكی لێكتێگەیشتنی بازرگانی واژۆ دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- ئەمینداری گشتیی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی لە ڕێوڕەسمێكدا هەرێمی كوردستان و ڕووسیا یادداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا واژۆ دەكەن.

 

شڤان عەبدلڕەحمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەرێمی كوردستان كار دەكات بۆ ئەوەی ڕێكکەوتنی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وڵاتانی پیشەسازیی جیهان بكات، لەم چوارچێوەیەشدا لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا ڕێكکەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد."

 

ئاماژەی بەوەش دا: "سبەی لە ڕووسیا ژووری بازرگانی و پیشەسازیی مۆسكۆ و هەرێمی كوردستان لە ڕێوەرەسمێكدا ڕێكەوتننامەیەكی دیكە بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان و ڕاكێشانی كۆمپانیاكانی ڕووسیا بۆ هەرێمی كوردستان واژۆ دەكەن."

 

شڤان عەبدلڕەحمان ڕایشیگەیاند: "ئەم كارانە دەبێتە هۆی كرانەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و بووژانەوەی ئابووریی كوردستان و ڕەخساندنی دەرفەتی كاركردنی زیاتر لە كوردستان."

 

هێدی كاكەیی 

هەواڵی پەیوەندیدار