٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ كۆتاییى ئه‌م مانگه‌دا 22 وڵاتى دنیا دێنه‌ هه‌ولێر

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- سێزدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە بەشداریی ٣٠٠ کۆمپانیا لە ٢٢ وڵاتەوە لە ڕێکەوتی ٣٠ی سێپتامبەر تاکو ٣ی ئۆکتۆبەر دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی گرووپى IFPی عێراق ده‌ڵێت، ھەولێر  لە ھەنگاونانە بەرەو بوون بە شارێکی ئابووری.

 

جۆرج خوری، بەڕێوەبەری گشتیی گرووپى IFPی عێراق بۆ ڕێکخستنی پێشانگای نێودەوڵەتی و کۆنفرانس، لە لێدوانێکدا به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دوو پێشانگاى ئابوورى له‌ هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌، یەکەمیان، پێشانگای پڕۆجێکت عێراق ھەولێره‌، كه‌ پێشانگای بازرگانیی نێودەوڵەتی بۆ کەرتەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و کارەبایه‌. دووەمیان، پێشانگای خۆراکی کشتوکاڵی عێراقی ھەولێره‌، ناوبراو پێشبینیش دەکات، ئه‌و پێشانگایه‌ سەرنجی ژمارەیەکی زۆری پسپۆڕان و پیاوانی خاوەنکار و خاوەن پڕۆژەکان و بازرگانەکان لە ھەموو پارچەکانی عێراق ڕابکێشێت."

 

جۆرج خوری دەڵێت: "بۆ ئەو پێشانگایه‌ ٣٠٠ کۆمپانیا لە ٢٢ وڵاتەوە بەشدارن، وڵاته‌كانیش بریتین لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، فەرەنسا، چیک، کوێت، قەتەر، تورکیا، ئێران، ھیندستان، لوبنان، سریلانکا، ئۆکرانیا، کەنەدا، چین، پۆڵۆنیا، ئیمارات، سوید، میسر، سعوودیە، ئۆردن، کینیا، ئەمەریکا، ھۆڵەندا."

 

ناوبراو گوتیشى: "لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ى ئەیلوولى ٢٠١٩، کاتژمێر ١١ی بەیانی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دەکرێتەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژیش بەردەوام دەبێت."

 

جۆرج خوری، ئاماژه‌ى‌ به‌وه‌ش كرد: "ئەم پێشانگا نێودەوڵەتییە بە پشتگیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ھەولێرە و، ھاوکات بە پشتگیریی نێودەوڵەتی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی چیک، کونسووڵخانەی فەرەنسا لە ھەولێر، کونسوڵخانەی پۆڵۆنیا لە ھەولێر، بانکی قەتەر بۆ گەشەپێدان، دەستەی گشتیی پیشەسازی و بازرگانیی کویته بەڕێوە دەچێت‌."

 

بەڕێوەبەری گشتیى IFP عێراق بۆ ڕێکخستنی پێشانگای نێودەوڵەتی و کۆنفرانس، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كە ھەرێمی کوردستان، دیسان گەڕایەوە سەر نەخشەی پێشانگا و کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان و ده‌شڵێت: "داواکارییەکانی بەشداربوون یەک لە دوای یەک لە لایەن وڵاتان و کۆمپانیاکانەوە دەستیان بە گەیشتن کرد، بەھۆی بایەخی بازاڕی دینامیکیی ھەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای سیاسەتی کرانەوەی ئابووری، کە ھەرێم سیاسەتەکانی لەسەری بنیاد ناوە. هه‌روه‌ها ئەمڕۆ ھەولێر لە ھەنگاونانە بەرەو بوون بە شارێکی ئابووری."

ھەڵکەوت محەمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار