٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و خاتوو ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، جەختیان لە هەماهەنگیى و کارى پێکەوەییى هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان و ئەنجامدانى کۆبوونەوەى دەوریى نێوانیان کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/9/2019 دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان سەردانى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کارى پەرلەمانى و گرنگیدان بەو یاسایانەى پێگەى دەستووریى هەرێمى کوردستان بەهێز دەکەن، پەیویەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و پاراستنى مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان، هەماهەنگیى نێوان پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و گرنگیى هەماهەنگیى نێوان فراکسیۆنە کوردستانیان لە بەغدا، بەردەوامیى پرۆسەى چاکسازى و سەقامگیرى و بەرەوپێشچوونى پرۆسەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار