٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان. 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2019/9/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان عومەری سەید عەلی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و گوتیشی هیوادارین تەبایی و هەماهەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان. 

عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتگیریی بزووتنەوەی گۆڕانیشی دووپات کردەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار