٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھرووری: كوردستان دەبێتە خاوەن سوپایەكی نیشتیمانی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ھەنگاوەكانی یەكگرتنی ھێزەكانی پێشمەرگە دەستی پێكردووە و ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەی پشتڕاست كردەوە، كە لە ئایندەیەكی نزیكدا ھەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن ھێزێكی یەكگرتووی نیشتیمانی.

رێڤینگ ھرووری، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ئێستادا وەزارەت بە ھەماھەنگیی ھاوپەیمان سەرقاڵی رێكخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەن و بڕیارە لەو چوارچێوەیەدا ھێزێكی نیشتیمانیی یەكگرتوو ھەمووی لە ژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دروست بكرێت و ھەنگاوەكانیش دەستیان پێكردووە".

ئەندامەكەی لیژنەی پێشمەرگە گوتیشی: "لەگەڵ تەواوبوونی پلانی وەزارەتی پێشمەرگە، ھیچ ھێزێك لە دەرەوەی سیستەمی وەزارەت نابێت و ئیدی ھەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەكی یەكگرتووی دوور لە ئینتیمای حزبی و ھەتا لە ڕووی پێداویستی و جلوبەرگیشەوە یەك سیستەم پەیڕەو دەكرێت".

پەیوەست بە مووچەی ھێزەكانی پێشمەرگەش، ھرووری دەڵێت: "لە ماوەیەكی نزیكدا دەرماڵە و پارەی بڕوانامە بۆ ھەموو ھێزەكانی پێشمەرگە خەرج دەكرێت و لە دوو لاوە كاركردن لەسەر مووچەی پێشمەرگە دەستی پێكردووە، كە مووچەی ھەموو ھێزەكان یەك دەخرێت و دواتر زیاد دەكرێت".

دەشڵێ: "باوەڕم وایە بۆ ساڵی نوێ ھێزی پێشمەرگە مووچەیان یەك دەخرێت و زیادیش دەكرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار