سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له ڕێكخه‌رى گشتیى گۆڕان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له به‌ڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لى كرد كه دووباره به ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرایه‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/9/2019 له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ڕێزیان به ڕێكخه‌رى گشیتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دووپاتى كرده‌وه به‌ڕێز عومه‌رى سه‌ید عه‌لى به مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌یى و كه‌سایه‌تیى خۆى، شایه‌نى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و تیمى تازه‌ى سه‌ركرایه‌تیى بزووتنه‌وه‌كه كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خواست. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز عومه‌رى سه‌ید عه‌لى پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى كرد.




