٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێشەممەی داهاتوو شاندی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجە دەچێتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە بەغدا، باس لە سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ بەغدا و زانیاریی ورد لەو بارەیەوە دەخاتە ڕوو.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەبودجەی 2020ی عێراق دەگاتە بەغدا و سەردانی هەموو لایەنەكانیش دەكەن بە فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمانیشەوە".

عیسا گوتیشی: "وەك نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێك ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین، بۆ ئەوەی بانگهێشتی لیژنەكانی نەوت و گاز و دارایی و یاسایی بكەین تا سەردانی كوردستان بكەن و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی كوردستان كۆببنەوە".

 

كارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار