٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر پێشانگایەكی تایبەت بە وەبەرهێنان و خانووبەرە دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فرۆشتن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بەشی وەبەرهێنان و خانووبەرە ڕایدەگەیەنێت، لە ژێر چاودێریی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان، پێشانگایەكی تایبەت بە وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر دەكرێتەوە. 

مەیادە محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە ئامانجی دروستكردنی دەرفەتی وەبەرهێنان و چالاكیی بازرگانی و هەماهەنگی لە كەرتی وەبەرهێناندا، لە رۆژانی 18 بۆ 21ی ئەم مانگە پێشانگایەكی تایبەت بە وەبەرهێنان و خانووبەرە دەكرێتەوە. 

ناوبراو ڕاشیگەیاند، لە پێشانگاكەدا 150 كۆمپانیا و پڕۆژەی خانووبەرە بەشدار دەبن لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، كە بە گشتی كۆمپانیاكان لە 10 وڵاتەوە هاتوونەتە هەولێر.

ئاماژەی بەوەش دا، پێشانگاكە و چالاكییەكان لە ژێر چاودێریی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستاندا دەبێت.

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار