٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیرفان كەركووكی: پارێزگاری سەپێندراو، ئیدارەی كەركووكی پەك خستووە

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- سەرۆكی پارتی گەلی توركمان ڕایگەیاند، رەوشی ئەمنی لە شاری كەركووك زۆر ئاڵۆز بووە و خەڵكی كەركووك لە رەوشی ناسەقامگیری شارەكەیان نیگەرانن. دەشڵێ: "داوا دەكەین بە زوورترین كات پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركووك، چونكە بە ھێزی پێشمەرگە نەبێت، ھیچ ھێزێك ناتوانێ كەركووك بپارێزێت".

عیرفان كەركووكی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا كەركووك پێشمەرگەی تێدا بوو، رەوشی ئەمنی زۆر ئارام بوو و بەراورد ناكرێت بە ئێستای كەركووك، نەك تەنیا بۆ كورد، بەڵكوو لە بەرژەوەندیی ھەموو پێكھاتەكانی كەركووكە كە پێشمەرگە بگەڕێتەوە شارەكە و بەرگرییان لێ بكات".

كەركووكی ئاماژەیشی دا: "پێویستە حكوومەتی نوێی عێراق ماددەی ١٤٠ی دەستوور وەك خۆی جێبەجێ بكات بۆ دیاركردنی چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، چونكە پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك دەستی خستووەتە نێو ھەموو بوارەكان و ئیدارە و حكوومەتی خۆجێیی كەركووكی پەك خستووە لە بەرژەوەندیی خۆیاندا، كاریشمان بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و برایەتیی نێو پێكھاتەكانی كەركووك كردووە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار