٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆببێتەوە و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ بكات.
 
ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی، ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا تاوتوێ ده‌كات.
 
ھەر لەوبارەوە عەلی عەونی،  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سه‌عات١٠ی بەیانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و تێیدا کۆمەڵێک پرس گفتووگۆی لەبارەوە دەکرێت.
 
عەونی گوتیشی، "كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بە مەبەستی تاوتوێكردنی گفتوگۆكانی حكوومەتە، كە شاندی دانووستانكار لەگەڵ لایەنەكان رادەسپێرێت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌.
 
بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار