٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشیر حەداد: هەموو هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیادکردنی پشکی بوودجەی هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  ئەمڕۆ یەکشەممە (٢-١٢-٢٠١٨). لە پارێزگای دهۆک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، نزیکەی ٥٢ خاڵ سەبارەت بە بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ پێشكەشی حکوومەتی عێراق کراوە.

بەشیر حەداد، لە سەردانی بۆ شاری دهۆک و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەییدا ڕایگەیاند، لیژنەیەکی هاوبەش لە پەرلەمان و حکوومەت پێک هێنڕاوە و لەو ٥٢ خاڵەش ٩ خاڵ تایبەتن بە هەرێمی کوردستان و یەکێک لەو خاڵانە ئەوەیە کە پێویستە بوودجەی کوردستان زیاد بکرێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق گوتیشی: "ئەو زیادکردنە دەکەوێتە سەر گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان، ئەوەش مەرج نییە کە دەگاتە ١٧%، یان نا، چونکە دەکرێ لە شوێنی دیکە ئەو تەخسیساتە زیاد بکرێن، بۆ نموونە، بەشی خۆمان لە نەفەقاتی سیادی و هەندێک نەفەقاتی دیکە زیاد بکەین."

بەشیر حەداد ئاماژەیشی دا: "ئەو قەرزانەی لە سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتییەوە دێن بۆ عێراق لای خۆیانەوە دێن بۆ هەرێمیش، ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە بوودجە و ئیمتیازاتی وەزارەتی پێشمەرگە بخرێتە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق."

کـــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار