٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیمانگای کوردستان بۆ ڕاهێنان و وتاربێژی ئایینی سەردانی فراکسیۆنی پارتیی کرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بە مەبەستی گەیاندی پەیامی پیرۆزبایی، شاندێكی مامۆستایانی ئایینی سەردانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیان لە پەرلەمانی كوردستان كرد.

 

ئەمڕۆ. یەكشەممە ٢/١٢/٢٠١٨، هێمن هەورامی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆن پێشوازیی لە شاندێكی مامۆستایانی ئایینی و قوتابیانی پەیمانگای كوردستان بۆ ڕاهێنان و وتاربێژی كرد."

 

لە دیدارەكەدا هێمن هەورامی وێرایی بەخێرهێنانی شاندی مامۆستایانی ئایینی بۆ لای فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرزنرخاندنی سەردانەكەیان، باسی لە ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرد بۆ ئاشتی و تەبایی و خۆشەویستیی وڵات و دووركەوتنەوەی مامۆستایانی ئایینی لە وتاربێژیی توندوتیژ و هەوڵدان بۆ خۆشەویستیی نیشتمان و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كوردستان."

 

هەر لە دیدارەكەدا هێمن هەورامی پۆختەیەك لە باردۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق و گفتوگۆی پارتی دیموكرتی كوردستان وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ لایەنەكان و كارنامەی پارتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو، وەك سەقامگیری وڵات و دەستوور و چاكسازیی كارگێڕی و باشكردنی بژیوی ژیانی خەڵكی كوردستانی بۆ شاندی مامۆستایانی ئایینی شی كردەوە.

 

پاشان شێخ ئیبراهیم محەمەد لە پەیمانگای كوردستان بۆ وتاربێژی بە ناوی مامۆستایانی ئامادەبوو سوپاس و پێزانی خۆیان گەیاندە فراكسیۆنی پارتی بەرامبەر ئەم پێشوازییە و هیوایان خواست ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بێت و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینیی لە وشیاركردنەوەی خەڵكی كوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەكان و خۆشەویستیی وڵات و دادپەروەری دووپات كردەوە و پشتیوانیی خۆیان دەربڕی بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی و گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێكهینانی حكوومەتێكی نوێ بۆ باشبوونی بژیو و داراییی خەڵكی كوردستان و چاكسازی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار