پارێزگاره به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ی کەرکووک دوو رۆژی لەبەردەستدا ماوە

کەرکووک-KDP.info- بەپێی پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمان و یاسا، تەنھا دوو رۆژی لە بەردەم ماوە پارێزگاره به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ی كه‌ركووك دەست له پۆستی پارێزگاریی هه‌ڵبگرێت، بەڵام وه‌ك ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی، پارێزگاری ھەوڵ دەدات لە پۆسته‌كه‌ی بەردەوام بێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە لیستی برایەتی، دڵشاد بیرۆتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیمورکاتی کوردستانی گوت: "پێشێلکارییەکان دژی کورد لە کەرکووک لەلایەن پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، بەردەوامە و ھەموو ئەو عەرەبانەی سەردەمی رژێمی بەعس ھاوردە کرابوون و دواتر گەڕێندرابوونەوە بۆ سەر شوێنی خۆیان، ئێستا دووبارە بەمەبەستی تەعریب جارێکی دیکە دەگەڕێندرێنەوە. چونكه ئێمەش وەکو ئەنجوومەن ناتوانین کۆ ببینەوە و پێویستە ھەرێم و بەغدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، هه‌ڵبه‌ت دەستوور ئەو کێشەی چارەسەر کردووە بەپێی مادەی ١٤٠.''
بیرۆتی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، كه بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، تاوەکو ٣ی ئه‌م مانگه پۆستەکەی بەجێ بهێڵێت و بچێتە بەغدا لە پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات، ئەگەرنا یاسای پێشێل کردووە و، هه‌ر بەپێی یاسایش قایمقامی قەزای ناوەندی کەرکووک دەبێت بە وەکالەت و پۆستەکە بەڕێوە ببات.
بڵند ئیبراھیم




