٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی به‌ریتانی ده‌كات‌

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ شاندێكی بەریتانیایی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حكوومەتی هەرێم پشتگیری لە حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی دەكات و هەوڵ دەدات حكوومەتێكی سەركەوتوو بێت و سەقامگیریی ئابووری و سیاسی و ئەمنی بگەڕێنێتەوە عێراق.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/11/2018، پێشوازی لە خاتوو برۆنیس ئێما نیكلسۆن، نێردراوی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بۆ كاروباری بازرگانیی دەرەوە و جۆن ویكلس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و، مارتن وار كۆنسووڵی بەریتانیا لە هەولێر كرد.
 
لە دیدارێكدا، خاتوو نیكلسۆن خۆشحاڵیی خۆی بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان دوای تێپەڕاندنی دۆخێكی سەخت لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی‌ و، دەستخۆشی لە حكوومەت كرد بۆ هەنگاوەكانی دیالۆگ و پەیوەندیی هەولێر ـ بەغدا و چارەكردنی بەشێك لە كێشەكانی نێوانیان. ئامادەییی وڵاتەكەیشی‌ بۆ هاندانی سەرمایەدارانی بەریتانیا بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان، بەشداری لە بەرەوپێشەوەبردنی بواری ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستان، پێشكەشكردنی پسپۆڕی و بەسەردەمیكرنی كەرتە جیاكانی هەرێم، نیشان دا.
 
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییە مرۆیی و سەربازییەكانی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان و پێشوازی لە پێشنیازەكانی شاندی میوان‌ كرد و، تیشكی خستە سەر پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری لە حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی دەكات و هەوڵ دەدات حكوومەتێكی سەركەوتوو بێت و سەقامگیریی ئابووری و سیاسی و ئەمنی بگەڕێنێتەوە عێراق، هەرێمی كوردستانیش بە سوودوەرگرتن لەو كەشە بەردەوام بێت بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا‌.
 

هەواڵی پەیوەندیدار