له‌باره‌ی پرسگه‌لی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌سروور بارزانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق هاوڕا بوون

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، جه‌ختیان له هاوكاریی ته‌كنیكی و ئاسایش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه وه‌ك زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه و، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆریی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگییهكانیان به هه‌نگاوێكی باش دانا، به‌وه‌ی سوودی هه‌موو لایه‌كی تێدا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ 28/11/2018، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، كه ستیڤن فه‌یگن كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به سه‌ردانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف دا و دووپاتی له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق كرده‌وه له ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تی له وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كه ببێته هۆی هاوكاری و چاكسازیكردن له‌و بواره‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا هاوكاریی ته‌كنیكی و ئاسایش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه وه‌ك زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان جه‌ختی لێ كرایه‌وه. هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆریی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگییه‌كان به هه‌نگاوێكی باش دانرا، به‌وه‌ی سوودی هه‌موو لایه‌كی تێدا ده‌بێت.




