فه‌رید زامدار: كه‌ركووكییه‌كان چاویان له بارزانییه.. ناوچه‌كه به سه‌نگی بارزانی ده‌زانن

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رید زامداری نووسه‌ر كه راویژكاری پێشووی مام جه‌لال بوو، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، كه بۆ داهاتووی كوردستان خه‌ڵكی كوردستان بارزانی به زه‌روره‌ت ده‌زانن و گوتیشی، ''كوردستان پێویستی به دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌تێكی به‌هێز هه‌یه، پارتی‌یش هه‌ردوو بژارده‌كه‌ی هه‌یه.''
فه‌رید زامدار نووسه‌ر و راویژكاری پێشووی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بارزانی بۆ كوردستان بوه‌ته پێویستی، له دوای كۆچی دواییی سه‌رۆك مام جه‌لال، بارزانی جگه له رۆڵی خۆی، رۆڵی كارامه‌ی مام جه‌لالیش ده‌بینێت، بۆیه بۆ داهاتوو كوردستان بارزانی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه، كوردستان پێویستی به دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌تێكی به‌هێز هه‌یه، پارتی‌یش هه‌ردوو بژارده‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌هێزترین كه خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانی ده‌كات، دووباره دانانه‌وه‌ی بارزانییه وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستان، جا له‌ژێر هه‌رناوێك بێت وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم یان هه‌ر پۆستێكی دیكه، چونكه زیاتر له جاران به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و تاران و دیمه‌شق سه‌نگی بارزانیان بۆ ده‌ركه‌وتووه".
زامدار له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووك و تێه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه گوتی، ''كه‌ركووكییه‌كان چاویان له بارزانییه؛ دڵنیام بارزانی به شكۆوه پێشمه‌رگه ده‌نێرێته‌وه كه‌ركووك، به‌غدایش له‌م هه‌نگاوه ناچاره و ده‌بێت پشتیوانیی بارزانی بكات، چونكه بارزانی سه‌رمه‌شقی شكاندنی لوتی داعش بووه له‌و ناوچانه و، به ده‌ست و بازووی پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان داعش به ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌برێت.''
فه‌رید زامدار، سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا به گرینگ ناو برد و ده‌ڵێ، ''پارتی و بارزانی باش له دۆخه‌كه گه‌یشتوون، ئاسته‌مه به‌غدا چۆڵ بكه‌ن بۆ ته‌راتێنی هه‌ندێك حزب كه دواجار خیانه‌ت و بڕینی قوتی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.''
راژیار هه‌ورامی




