قائمقامی شه‌رگات: هه‌ڵوێسته مرۆییه‌كانی سەرۆک بارزانی له بیر ناكه‌ین

شه‌رگات-KDP.info- قائمقامی شارۆچكه‌ی شه‌رگات پێزانینی هه‌یه بۆ هه‌ڵوێست و به‌هاناوه‌چوونی سەرۆک بارزانی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ لێقه‌وماوانی شارۆچكه‌كه‌ی و ده‌ڵێ، ’‘سه‌رۆك بارزانی لە هه‌ر کوێ بێت ئاگای لە خەڵکه‌كه‌یەتی.
بەهۆی بارینی باران و لافاوەوە لە شارۆچكه‌ی شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، زیاتر لە ٣٠٠٠ خانوو ژێر ئاو کەوتوون و ١٢ کەس گیانیان لە دەست داوە و بە هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
قائمقامی شارۆچكه‌ی شه‌رگات، عەلی دودەح، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سوپاسی هەڵویستی سەرۆک بارزانی و تەواوی خەڵکی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەین، كه بە هانامانەوە هاتن؛ ئەو لافاوە زیانێکی زۆر گەیاندووەتە خەڵکی شارەکە.''
عەلی دودەح هه‌روه‌ها گوتی، ’‘هەرگیز ناتوانین ئەو هەڵوێستە گەورە لە بیر بکەین، چونکە خەڵک لە رۆژێکی سەختدا بوون و خەڵكی کوردستان بە هانایانەوە هاتن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستە مرۆییەکانی سەرۆک بارزانی.‘'
لە دوای ،لافاوەکە بەشی هاوکاری و فریاگوزاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوکاریی به‌په‌له‌ی گەیاندە شارۆچكه‌کە.
بەپێی هەواڵی مێدیاکان، ئاستی ئاو لە شارۆچكه‌كه ١ مەتر بەرز بووەتەوە و لە هەندێک شوێن تەواوی خانووەکان ژێر ئاو کەوتوون. بەهۆی لافاوەکە زیاتر کە ٥٠٠٠ کەس ئاوارە بوون و ١٢ کەس گیانیان لە دەست داوە کە زۆربه‌یان مندال و ئافره‌تن.
كاروان باعه‌دری




