٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: داوا لە راگەیاندنەکان دەکەم کاراتربن لە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی

سەرچاوە: KDP.info
 
 
هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند، پێویستە ژنانی کوردستان چاوپۆشی لە تووندوتیژی نەکەن".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی راگەیاندنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان لە گوتارێکدا رایگەیاند، "پەرلەمانی کوردستان یاسای تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دەرکردووە و هیچ جیاوازییەکی رەگەزیی لە دامەزراوە حکوومییەکاندا نییە".
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا نێچیرڤان بارزانی جەختیکردەوە لەوەی، "کێشەی کلتووری تەنیا لە رێگەی قوتابخانەوە چارەسەر دەکرێت و داوا لە راگەیاندنەکان دەکەم کاراتربن لە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی. ئێمە، تا سەر ئیسقان لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی زوڵمداین".
 

هەواڵی پەیوەندیدار