هه‌نگاریا چەند بەڵێنێکی به شاندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دا
__2018_11_22_h15m27s20__ER.jpg)
هه‌نگاریا-KDP.info- سه‌ره‌تاى ئه‌م حه‌فته‌یه، به داوه‌تێكى فه‌رمى شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌ردانى وڵاتى هه‌نگاریای كرد و بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆتایى به‌و سه‌ردانه بێنن، ئه‌ندامێكى شانده‌كه‌ش ده‌ڵێ: چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌نجام داوه و ژماره‌یه‌ك بەڵێنیان پێ داون و له داهاتووشدا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ده‌ن .
ڕۆژى 18ى ئه‌م مانگه شاندێكى وەزارەتی پێشمەرگە كه پێک ھاتوون لە جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی یەکەی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگە، سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری ٦ی هێزه‌كانى پێشمەرگە، لیوا ڕوكن بەختیار، ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا جەلال، به‌رپرسى هه‌واڵگریى یەکەی ٧٠ و عه‌مید ڕوكن هه‌ژار عومه‌ر، بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سه‌ردانى وڵاتى هه‌نگاریایان كرد.
له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌یانەوە، عەمید ڕوکن ھەژار عومەر، بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامی شانده‌كه، له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى: "به داوه‌تى فه‌رمیى وڵاتى هه‌نگاریا له 18ى مانگه‌وه شاندى وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌مان كرد و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى باڵامان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیى گشتیى هه‌واڵگرى و دژه‌تیرۆر و نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازیى ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دا و، مێزگردێكیشمان له یه‌كێك له به‌ناوبانگترین زانكۆکانی ئه‌و وڵاته بەڕێوە برد، له‌رۆژى كۆتاییشدا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى به‌رگریى هه‌نگاریامان كرد و چاومان به سوپاساڵار و جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌و وڵاتە كه‌وت."
ئەو ئه‌ندامه‌ى شاندى وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشى: "هه‌نگاریا له ئاستێكى باڵادا به شێوه‌ى پرۆتۆكۆلى پێشوازییه‌كى زۆر گه‌رمیان له شاندى ئێمه كرد، كه ئه‌م جۆره پێشوازییه ته‌نیا له شاندى باڵاى وڵاتان ده‌كرێ و زۆر دڵخۆش بوون به سه‌ردانه‌كه و سوپاسى هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یان كرد و گوتیان، پێشمه‌رگه له‌جیاتى هه‌موو جیهان داعشى تێك شكاند."
له‌باره‌ى ئه‌و بەڵێنانه‌ى وڵاتى هه‌نگاریا به شانده‌كه‌ى داوه، ھەژار عومەر گوتی: "ئێستا 170 سه‌ربازیان له هه‌رێمى كوردستان مه‌شق به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، به‌لێنیان دا ئه‌و ژماره‌یه زیاتر بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و خولى زیاتر بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها 16 بریندارى پێشمه‌رگه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه و بەڵێنیان دا به‌رده‌وام بن له چاره‌سه‌كردنى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى كه له شه‌ڕى داعش بریندار بوونه، داواى هه‌ماهه‌نگیمان كرد له نێوان نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازیى هه‌نگاریا و نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه و، ساڵانه‌ش ئه‌و وڵاته 30 زه‌ماڵه‌ى خوێندن ده‌دات به قوتابیانى كوردستان بۆ خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا، بۆ ئه‌م پرسه‌ش داوامان كرد ئه‌فسه‌رانى پێشمه‌رگه‌ش زه‌ماڵه‌یان پێ بدرێت، تا له كۆلێژه سه‌ربازییه‌كانیان بخوێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ك چۆن له ماوه‌ى ڕابردوو له شه‌ڕى داعشدا هاوكاریى ئێمه‌یان كرد، گوتیان هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتووشدا هاوكاریى سه‌ربازى پێشكه‌ش به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بکەین."
ھەژار عومەر ده‌شڵێت: "به‌ڵێنى ئه‌وه‌شیاند ا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كان بده‌ن و گوتیان شانازى به په‌یوه‌ندییه‌كانمان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، بڕیاریشه مانگى داهاتوو شاندێكى هه‌نگاریا به سه‌رۆكایه‌تیى سوپاسالارى ئه‌و وڵاته سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن."
نه‌شوان به‌رزنجى




