٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێشه‌ممه‌ پشووی فەرمییه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی گوتەبێژی فەرمیی خۆیەوە، رایگەیاند، رۆژی سێ شەممە لە سەرتاسەری هەرێم پشووە.
 
ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە سەر زاری گوتەبێژی فەرمیی سەفین دزەییەوە، رایانگەیاندووە، بە بۆنەی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد دروودی خوای لێ بێت، رۆژی سێ شەممە، ٢٠ی١١ لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
 
هەر لە پەیامەکەشیاندا پیرۆزبایی گەرمیان ئاڕاستەی هەموو مسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کردووە و هیوایان خواستوە، ئەم یادە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەکان.
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار