٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانەقین؛ ھەڵمەتی دەركردنی كوردەكان دەستی پێكردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

خانەقین-KDP.info-  بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی گوتی، ھەڵمەتێك بۆ دەركردنی كورد لە سنووری خانەقین دەست پێكراوە و لە ماوەی ڕابردوودا ئەو فەرمانگانەی سەر بە ھەرێمی كوردستان بوون، دەركران و ئێستایش لە ھەر شوێنێك كوردێك ھەبێت، دەریدەكەن و كەسێكی عەرەب لە شوێنی دادەنێن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەك پێش ئێستا ھەڵمەتێك بۆ دەركردنی فەرمانگەكانی سەر بە ھەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و ژمارەیەك فەرمانگە دەركران و رەوانەی ناوچەی قۆرەتوو كران كە شوێنی پێش شەڕی داعشە، بەڵام فەرمانگەی پۆلیس و كارەبا و پەروەردە مانەوە و ئەوان نەچوون و دواتر بەڕێوەبەری كارەبا دەركرا و كەسێكی عەرەبیان لە شوێنی دانا، هەروەها لەم چەند رۆژەدا بڕیارێكی دیكە دەركراوە كە ١٧٠ پۆلیس و پۆلیسی ھاتوچۆی سەر بە ھەرێمی كوردستان لە خانەقین بۆ گەرمیان بگوازرێنەوە، لەڵام ئێمە سەرووی خۆمان ئاگادار كردەوە و وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بڕیارەكەی بە شێوەی كاتی ڕاگرتووە تاوەكو كێشەكە چارە دەكرێت".

شێخ مستەفا گوتیشی: "عەرەباندن بە ھەموو شێوەیەك بەردەوامە و كوردەكان دەردەكەن، ئێستایش بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی مونزیریە و جێگرەكەی كە كوردن، لە پۆستەكانیان لادراون و دوو عەرەبیان لە شوێنیان داناون، بۆیە ھەڵمەتێك دەست پێكراوە و لە ھەر شوێنێك كەسێكی كورد ھەبێت، لایدەدەن و عەرەبێك لە شوێنی دادەنێن".

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار