داوا ده‌كرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌دا كۆتایی بە په‌نجا به په‌نجا بهێندرێت
__2018_11_17_h15m39s24__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ماموستایانی زانكۆ ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان دەڵێن، ده‌بێ ئه‌و هێزانه‌ی لە حكوومه‌تدا به‌شداری ده‌كەن، یه‌كه‌م پابه‌ند بكرێن به كارنامه‌ی حكوومه‌ت و، دووه‌م به‌قه‌ده‌ر ئه‌و متمانه‌یەی گه‌ل ده‌نگی پێ داون كورسیی وه‌زارییان بدرێتێ.
ڕێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێویسته پارتی دیموكراتی كوردستان له پێكهێنانی كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دوو خاڵ پێڕه‌و بكات؛ یه‌كه‌م، سه‌رده‌می په‌نجا به په‌نجا تێپەڕێنن و به پێی به‌ركه‌وتەی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێكاره دیموكراسییه‌كان له حكوومه‌تدا به‌شداری بە هێزه‌كان بكات، واته نابێ له‌سه‌ر دیفاكتۆی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی هێزێك له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو کە خاوه‌نی نفووزی زیاترە، ئه‌و حزبه پۆست و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له قه‌باره‌ی خۆی بدرێتێ، بۆیه ده‌بێ كورسیی په‌رله‌مانی سه‌نگی مه‌حەک بێت بۆ به‌شداریكردنی هه‌ر هێز و لایه‌نێك له حكوومه‌تدا، لە وڵاتانی دیموكراسیش وایه. ناوبراو، وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و توركیا و كه‌نه‌دا به نموونه ده‌هێنێته‌وه، كه هه‌ر حزبێك زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و حزبه ده‌بێت."
بابكه‌یی گوتیشی: "دووه‌م، كه زۆر گرنگه پێویسته گەرەنتیی سیاسی و یاسایی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر حزبێك كه دێته ناو پڕۆسه‌ی حكوومه‌تەوە، دەبێ هەم بە پێی ئه‌خلاق و بە پێی سیاسەت به كارنامه‌ی حكوومه‌ت و سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت و پاڵپشتی كردنییەوە پابه‌ند بێت، كه نابێ ئه‌زموونی كابینه‌ی 8ی حكوومه‌ت دووباره بێته‌وه، كه حزبه‌كان به ڕۆژ له حكوومه‌تدا بن و به شه‌و ئۆپۆزیسیۆن بن، له نیوه‌ی ڕێگاش حكوومه‌تیان به‌جێ هێشت. نابێ له حكوومه‌تی ئایندەدا ئه‌مه دووباره بێته‌وه، بۆیه ده‌بێ ئه‌و حزبانه‌ی له حكوومه‌تدا به‌شداری ده‌كه‌ن میساقێكی شه‌ره‌ف ئیمزا بكه‌ن كه وێنه‌یه‌ك له‌م میساقه بچێته (نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان) و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕاگه‌یاندنه‌كانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه، كه ئه‌و حزبانه‌ی به‌شدارن ئه‌وه ئامانجیان بێت كه حكوومه‌ت سه‌ركه‌وێت، ئه‌وه خۆیان سه‌ركه‌وتوون و حكوومه‌ت شكستی هێنا ئه‌وان شكستیان هێناوه، كه به‌شدارن له ئاماده‌كردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت وه به‌رپرسیار بن له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه".
سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس، به‌رزان عوسمان، ماموستای زانكۆ گوتی: "95%ی وڵاتانی دنیای دیموكراسی كه حزبێك له هه‌ڵبژاردن 50+1 ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت، ئه‌وه خۆی حكوومه‌ت دروست ده‌كات، به‌ڵام كاتێك حزبێك كه‌متر له‌و ڕێژه‌یه ده‌هێنێت، ئه‌وه بۆ دروستكردنی حكوومه‌ت به‌شداری بە حزبێك ده‌كات، وه‌ك ئێستای كوردستان، پارتی 45%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه، من بڕوام وایه له نێوان حكوومه‌تی بنكه‌فراوان و زۆرینەدا، حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێك بهێنن، كه دوو بۆ سێ حزب به یه‌كه‌وه حكوومه‌ت دروست بكه‌ن".
چاودێرانی سیاسی و ئه‌كادیمی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه کە ده‌بێ لە كابینه‌ی ئاینده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمدا له‌سه‌ر بنه‌مای كورسیی په‌رله‌مان به‌شداری بە حزبەکان بكرێت. عوسمان پێ وایه: "ده‌بێ ئه‌و حزبانه‌ی لە حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شداری ده‌كه‌ن، به قه‌ده‌ر ئه‌و كورسییانه‌ی له په‌رله‌مان هه‌یانه پشكی وه‌زاری وه‌ربگرن و ڕێژه‌ی سەدی پێڕه‌و بكرێت، چونكه ئه‌وه گه‌ل بڕیاری داوه کە ده‌بێ كام حزب زۆرینه‌ی پشكه‌كانی حكوومه‌ت به‌رێت و خزمه‌تی بكات".
ناوبراو ده‌ڵێ: "حزبه‌كان ده‌نگده‌ری خۆیان هه‌یه، ده‌نگده‌رانیان دەنگیان به‌و حزبانه داوه، بۆیه نابێ ئه‌زموونی ڕابردوو دووباره بێته‌وه، نه پارتی حه‌قی خۆی به هیچ حزبێك بدات و نه ئه‌و حزبانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت لە حكوومه‌تدا به‌شداری بكه‌ن له قورساییی خۆیان زیاتر داوای به‌شداری بكه‌ن".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




