پارتی و یەكێتی له گفتوگۆ دان بۆ پێكھێنانی حكوومەت

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكھێانی حكوومەت لەگەڵ لایەنەكان گەیشتە سلێمانی و لە دەستپێكدا لەگەڵ شاندێكی یەكێتی كۆبوونەوە.
كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی دەستیپێكرد و بڕیارە دوای یەكێتی شاندی پارتی سەردانی مەكۆی سەرەكی گۆڕان لە گردی زەرگەتە بكات و لەگەڵ شاندێكی ئەو حزبە كۆببێتەوە".
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكدێت لە ئازاد بەرواری، جەعفەر ئیمینكی، مەحموود محەممەد، ھێمن ھەورامی و ئومێد سەباح، بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش بكەن.




