نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكایی، دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوو كرد

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداری نێوانیاندا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌شداریكردنی كارای هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، به‌رده‌وامبوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌كه و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16/11/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌ندرۆ بیێك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خرانه تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌شداریكردنی كارای هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، به‌رده‌وامبوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌كه و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پێشوازییان له بڕیاری حكوومه‌تی عێراقی فیدرال كرد به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به ڕێگه‌ی بۆریی هه‌رێمی كوردستان كه سوودێكی باشی بۆ ته‌واوی عێراق ده‌بێت.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




