پیلانیان داڕشتووە سەرجەم پۆلیسە کوردەکانی خانەقین وەدەرنێن
__2018_11_14_h15m14s17__ER.jpg)
خانەقین-KDP.info به‌رپرسی لقی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پیلانی ده‌ركردنی سه‌رجه‌م پۆلیسه كورده‌كان له خانه‌قین هەیە و به پێی به‌رنامه هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌یان ده‌درێت.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "دره‌نگانی دوینێشه‌و ته‌قه‌یه‌كی زۆر له بازگه‌ی باوه مه‌حموود له ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولا كراوه و دۆخی ناوچه‌كه تا دێت خراپ ده‌بێت. جووڵه‌ی حه‌شد و چوونه‌وه‌ی به‌شێك له كۆنه‌به‌عسییه‌كان له ناو داعشه‌وه بۆ ناو حه‌شد و جووڵه‌ی داعش له سنووری خانه‌قین و جه‌له‌ولا وای كردووه، خه‌ڵكێكی زۆری سڤیل ببنه قوربانی، به‌تایبه‌ت ماڵه پارتییه‌كانی ده‌ڤه‌ری شێخ باوه، كه ئێستا داوایان لێ كراوه ماڵ و مڵكیان به‌جێ بهێڵن".
شێخ جه‌عفه‌ر گوتیشی: "له ناو خانه‌قینیش 150 پۆلیسی كورد هه‌یه كه سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، ئێستا پیلانێك دانراوه بۆ ده‌ركردنیان له سنووری خانه‌قین و زۆریان بۆ هێنراوه كه ناوچه‌كه به‌جێ بھێڵن، ئه‌و كوردانه‌ی له ناو شورته‌ی عێراقیشن به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه كه‌وتوون و فه‌رمانیان بۆ هاتووه، بیان نێرن بۆ به‌سره و و شوێنه دووره‌كان".
ڕاژیار هه‌ورامی




