توركمانه‌كان بە پاكێجێكەوە دانوستان لەگەڵ شاندی پارتی دەکەن
__2018_11_13_h15m18s7__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌رجه‌م حزبه توركمانییه‌كان پاكێجێك ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، سه‌ركرده‌ی حزبێكی توركمانیش ده‌ڵێت، داوای دوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكوومه‌تمان كردووه.
محه‌مه‌د ئیلیخان، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "توركمانه‌كان بۆ گفتوگۆ له‌گەڵ پارتی پاكێجێكیان ئاماده كردووه و بڕیاره بیده‌نه شاندی دانوسانی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاكێجه‌كه‌ش خۆی له وه‌رگرتنی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و یه‌كێك له وه‌زارته خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناو حكوومه‌ت و ده‌سته‌كان، چونكه ئه‌م جاره پێمان وایه ده‌بێ پێكهاته‌كان ڕۆڵی به‌هێزیان له ناو حكوومه‌تدا هه‌بێت."
ئیلیخان گوتیشی: "له خولی ڕابردوودا حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای بنكه‌فراوان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه بۆ ئه‌م خوله‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت، حكوومه‌تی زۆرینه‌مان پێ باشه، چونكه ئه‌زمونی ڕابردوو سه‌لماندی كه كابینه‌ی بنكه‌فراوان ناسه‌قامیگریی سیاسی دروست ده‌كات و حكوومه‌تی بنكه‌فراوان پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می دیموكراتییه, به‌و هۆیه‌شه‌وه له خولی ڕابردووی حكوومه‌تدا پێكهاته‌كانی كوردستان به لاوازی به‌شدارییان له حكوومه‌تدا كرد".
ڕاژیار هه‌ورامی




