٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێم لە بەغدایە

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لیژنەی ھاوبەشی حكوومەت و پەرلەمان بۆ پێداچوونەوە بە بودجە پێك دەھێنێت و، شاندێكی ھەرێمیش لە بەغدایە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق سەبارەت بە داواكاریی كورد لەو پڕۆژەیاسایەدا.

ھەندرێن لەزگین دۆسكی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی سێ خاڵەوە كۆ دەبێتەوە، لەوانە پڕۆژەیاسای بودجە و دروستكردنی لیژنە ھەمیشەیەكان و بانگھێشتكردنی عەلی عەلاق سەبارەت بە دانانی وێنەی خۆی لەسەر پارەی نوێی عێراق".

دۆسكی  گوتیشی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، دەنگدان بۆ پپێكھێنانی لیژنە ھاوبەشەكە بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژەیاسای بودجەدا دەكرێت، كە كوردیش نوێنەری لەو لیژنەیەدا دەبێت و ئەو لیژنەیە پێداچوونەوە بە بودجەدا دەكات و دەیخاتە بەردەم پەرلەمان، ئەگەر پەرلەمان تێبینیی لەسەر ھەبێت، بۆ حكوومەت دەیگەڕێنێتەوە و ئەگەر تێبینیی لەسەر نەبێت، گفتوگۆی لەسەر دەكات و دواتریش پەسەندی دەكات.

ئەو پەرلەمانتارە، هەروەها باسی لەوەش كرد، شاندێكی وەزارەتی داراییی حكوومەتی ھەرێم بە سەرۆكایەتیی بریكاری وەزیری دارایی، سەردانی  بەغدایان كردووە و لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەستیان بە گفتوگۆ كردووە لەبارەی داواكاریی كورد لە پڕۆژەیاسای بودجەدا.

 

بڵند ئیبراھیم    

هەواڵی پەیوەندیدار