٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاكم كامل عبێد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی حاكم كامل عبێد

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (كامل عبێد) ناسراو بە (حاكم كامل)ـمان پێگەیشت.

هەڤاڵ حاكم كامل، یەكێك لەو پێشمەرگە نیشتیمانپەروەرانە بوو وەك هاووڵاتییەكی بە ڕەگەز عەرەب لە ریزەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دژ بە ستەم و زوڵمی حكوومەتی ئەو كاتی عێراق هاوشانی برا پێشمەرگەكانی خەباتی كرد.

بەم بۆنە خەمناكەوە هاوبەشی خەممان بە خانەوادە بەڕێزەكەیان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكار و دۆست و هەڤاڵانی دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار